که‌رکوک به‌ره‌و هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ
شاخه‌وان شۆڕش
26.10.2008
سه‌ره‌تا بۆ بیرخستنه‌وه پێویسته بڵێم، که پێشتر له کاتی خۆیدا و له‌چه‌ند وتارێکدا ئاماژه‌م به پێویستی گۆرینی ستراتیژی کورد بۆ کێشه‌ی که‌رکوک کردوه و پێشنیاری ئه‌وه کرا که جه‌خت له‌سه‌ر سنوری مێژوویی کوردستان بکرێته‌وه و هه‌وڵی چه‌سه‌پاندنی ئه‌و سنوره بدرێت له جیاتی دوان له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ناوه‌وه‌ی کوردستان (درێژەی زیاتر…)
تاوانباریی ئێراق وه‌کو ستات له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا
شاخه‌وان شۆڕش
ژونی 2008
تاوانی گه‌لکوژی: تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆساید) تاوانێکه به تاوانی تاوانه‌کان و گه‌وره‌ترین تاوان له لایه‌نی کانونی و ڕامیاریه‌وه ناسراوه، چونکه ئه‌و تاوانه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی به‌شێک یا ته‌واوی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دیاریکراو له‌به‌ر جودایی ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئایین، بیروباوه‌ر، که‌لتور یا جودایی دیکه که وا ده‌کات گروپی تاوانکار ئاره‌زووی نه‌کات و (درێژەی زیاتر…)
په‌سندکردنی سنوری 2003 و به‌ڕه‌لاکردنی ناوچه‌دابراوه کوردستانیه‌کان
شاخه‌وان شۆڕش
2008.09.25
دوای رووخانی رژێمی به‌عس و هاتنی ئۆپۆزیشیۆنی ئێراقی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌با بوون که ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتیان دایه دواتر له رێگه‌ی چاره‌سه‌رێکدا چاره‌نوسیان دیار بکرێت. پاشان له ده‌ستوردا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له 19 مارسی 2003 له ژێرده‌ستی به‌رێوه‌به‌ریی کورد دابووه (درێژەی زیاتر…)
ده‌سه‌ڵات و مه‌لاکان: ره‌وتی دژه‌ئازادی و به‌ئیسلامکردن و به‌عه‌ره‌بکردن
شاخه‌وان شۆڕش
2008.7.18
ده‌سه‌لاتی کوردی به‌گشتی بانگاشه‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌که‌ن و ئاماژه به سه‌رکه‌وتوویی مۆدێلی دیموکراسی کوردستان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌ڵێن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئایین له ستات جیا بکه‌نه‌وه، وه هه‌ول بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی مۆدێرن و پێشکه‌وتووخواز ده‌ده‌ن (درێژەی زیاتر…)
که‌نعان مه‌کییه گه‌لکوژی ئه‌نفال بۆ ناسنامه‌ی هاوبه‌ش و بنیاتنانی ئێراقی نوێ به‌کارده‌هێنێت
شاخه‌وان شۆڕش
13.02.2008
که‌نعان مه‌کییه یه‌کێکه له‌و که‌سه ده‌گمه‌نانه‌ی له ناو لێکۆله‌رانی عه‌ره‌بدا بابه‌ت و نووسینیان له‌سه‌ر کاره‌ساتی گه‌لکوژی[1] (ژینۆساید) ئه‌نفالدا هه‌یه. ئه‌و له سه‌ره‌تای 1990 ـه‌کاندا له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان و چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانیان و ڕزگاربووانی گه‌لکوژی ئه‌نفال پاشان بڵاوکردنه‌وه و (درێژەی زیاتر…)
مه‌لا عوزێر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتگه‌رای کوردی شانازی به کوردکوژی خۆیه‌وه ده‌کات
شاخه‌وان شۆڕش
15.7.2008
له لاپه‌ره 17، ژماره 128 ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه له چاوپێکه‌وتنێکدا مه‌لا عوزێر، زۆر بێباکانه هێما بۆ کوردکوژی ده‌کات و پاکانه‌ی بێتاوانی خۆی له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا ده‌کات. مه‌لا عوزێر په‌نجه له‌سه‌ر به‌شێک له تاوانه‌کانی سه‌رده‌می جاشایه‌تی ده‌نێت و خۆشی به بێ‌تاوان ده‌بینێ.
The Iraqi syndrome and the options for peace
Shakhawan Shorsh
01 December 2006
Day after day the ethnic and sectarian killings in Iraq are increasing. The security of the divided country is non-existent in some places, the militants’ power is growing, and the intra-ethnic security dilemma is alarming throughout the country.
پەیامی سوار
ده‌وروبه‌ر ماته‌و
تاریکی شه‌و ئه‌نگوسته‌چاوه
پێشمه‌رگه‌یێ، سوارێکی شاخ
له‌به‌رده‌م بڵێسه‌ی گڕێکی بچوک
له گه‌ردنی لوتکه
له‌گه‌ڵ ئاوه‌گرد سکاڵای بوو
ده‌ڵێن ئاوه‌گرد هه‌موو جارێ
بۆ ئه‌و سواره گوێ ڕاده‌گرێ ..
پێشمه‌رگه‌یێ، پیرکاروانێ
له‌زه‌رده‌ی خۆرئاوا، به‌بناری سه‌فیندا
درشت و نه‌رم هه‌نگاوی ده‌نا
ده‌ڵێن سه‌فین هه‌موو جارێ
بۆ ئه‌و سواره
سرودێکی یاخی ده‌چڕێ ..